پیاوێک ئەچێتە لای مەلا عەبدوڵڵای بێژوێ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  619 مشاهده

پیاوێک ئەچێتە لای مەلا عەبدوڵڵای بێژوێ، ئەڵێ مامۆستا بەڕۆژوو بووم، چوومەوە بۆ ماڵەوە، مناڵەکان بەڕوویان ئەبرژاند، نەفسم بۆی چوو و دەستم برد دەنکێکم هەڵگرت خواردم ئێستە چی بکەم؟ وتی بابم ڕۆژێکی تر لە باتی بگرەوە. وتی منیش ئەوەم کرد، بەڵام چوومەوە بۆ ماڵەوە مناڵەکان کرۆسکیان هێنابوو، دڵم لێ چوو و دەستم برد دنکێکم لێ خوارد. وتی ڕۆژێکی تریش لە باتی ئەو ڕۆژە بگرەوە. وتی بەڵێ بەڕۆژوو بوومەوە، بەڵام چوومەوە بۆ ماڵەوە مناڵەکان گێزی قەشانیان هێنابوو، دەستم برد دەنکێکم لێی خوارد. مەلا عەبدوڵڵا ئیتر ئاگری گرت و وتی: بابم! من وا بە باش دەزانم بەڕۆژوو نەبیت تا دەستانت وەکوو کەران دەبەستنەوە ئەیخەنە ملت، هەندێ قوزەڵقورتیش دەکەن بە مەمێتەوە، جا ئەو وەختە بەڕۆژوو بە و چاوت دەردێت.