مەلا ساڵحی کۆزە پانکە لە بارەی حەجەوە وەعزی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 2 دقیقه  579 مشاهده

مەلا ساڵحی کۆزەپانکە لە بارەی حەجەوە وەعزی دائەدا، کە هەر کەسە جارێک بڕوا بۆ ماڵی خوا، خوا لە هەموو گوناهی خۆش ئەبێ. حسەینی مەلا لە کۆڕی وەعزەکەدا بوو، وتی مامۆستا ئەگەر یەکێک نەیبوو ئەبێ چی بکا؟ مەلا ساڵحیش وتی کە نەیبوو هیچ، با هەر لۆ خۆی گوناهان بکا. وتی ئەگەر خانوویەکی هەبوو، خانووەکەی بفرۆشی و پێوە بچێ بۆ حەج، یا هەر گوناهان بکا؟ وتی حسەینی مەلا خۆ من کفرم نەکرد ئەو قسەیەم کرد، دەبا بیفرۆشی و بچێ حەجی خۆی بکا. ئەمجارە وتی توخوا مەلا ساڵح! من بە تۆ ئەرێم، ئەوا کابرایەک خانیەکەی فرۆشت و چوو لۆ حەجێ، ئەوا حەجی کرد یا دێتەوە یا نایەتەوە. ئەگەر هاتەوە لەکوێ دانیشێ؟ ئەگەر نەهاتەوە ئەبێ لە حەجێ لە ماری خودادا بێ، ئەو وەختە خودا لێ ناپرسێ ئەرێ هەی کەر! تۆ چوویت خانی خۆت فرۆشتییە هاتوویت لێرە لە بن ماری منا دانیشتیت و منەتی من هەردەگری، دە هەستە هەڕو لۆ کوێ دەچی بچۆ. کە هاتەوە لێرەش خانی نەمایە، دەست لە گونانی بەرەوژێرتر! ئەمە ڕێگایە تۆ لۆ ئەو غەریبەی دائەنێی؟ مەلا ساڵحیش وتی حسەینی مەلا چوسوانم تۆ بوویتە معامی ئەو کابرایە دەبا نەچێت و ملی ورد ببێ. هەر لۆخۆی گوناحان بکا تا چاوی دەردێت وە بزانێ حەج لۆ من دەکا؟