ملا سمایلی کانیسکان جارێک لە زێوێی لای...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  591 مشاهده

ملا سمایلی کانیسکان جارێک لە «زێوە»ی لای پیرەمەگروون وەعزی ئەدا، ئەیوت لە «بدایع الظهور» دا ئەفەرموێ: هەر کەس ناوی ئادەم و حەوا بنووسێ و لە ماڵا هەڵیواسێ شەیتان ڕوو ناکاتە ئەو ماڵە. مام سمایلێکی زێویەیی هەبوو، لە وەعزەکەدا بوو، سەرێکی بادا و وتی مەلا ئەوە تۆ بە ڕیشی خۆت پێ ئەکەنی، یا بە هی ئێمە؟ ئادەم و حەوا لە بەهشتدا لەگەڵ خوادا بستێک بەینیان بوو، شەیتان چوو هەڵیفریواندن، ئێستا چۆن کۆ لە ناوەکەیان ئەکاتەوە؟ تۆ قسەیەک بکە کە ئەقڵ بیگرێ. مەلا سمایل وتی باوکم! من بڵێم چی «بدایع الظهور» وا ئەفەرمووێ. نە من پاژنە هەڵکێشم و نە تۆیش مشتووی هەمانە.