جارێک ژنە کوردێک ڕێی ئەکەوێتە سولەیمانی...
از کتاب:
            ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
        اثر:
                علاالدین سجادی (1907-1984)
        
             1 دقیقه
             1322 مشاهده
        
        
    جارێک ژنە کوردێک ڕێی ئەکەوێتە سولەیمانی، تووشی ئەحەی کڕنوو ئەبێت، لێی ئەپرسێ: ئەرێ لالە! بازاڕی نەوات فرۆشەکان لە کوێس؟ ئەویش ئەڵێ خوشکم لەژێر ئاوەڵکراس و کەواکەی خۆتایە. ژنە ئەڵێ ئەی گووی تۆی لێ نەوارێ، دەم و دگانی ئێژی چیغی شڕە و دریاگە وە سەر دەوارا. من ئێژم نەوات ئەو ئێژێ کەوات، وا ئەزانێ تاریەرە و لە هۆز بە جێ ماگم.