ئەحەی کڕنوو هەبوو لە سولەیمانی خانوویەکی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  631 مشاهده

ئەحەی کڕنوو هەبوو لە سولەیمانی، خانوویەکی هەبوو فرۆشتبووی. کەچی هەموو جارێک ئەچووە ئەوێ، ئەوانیش دەریان ئەکرد. چەند جارێک شتی وا ڕووی دا، لە ئاخرا وتی من لەم خانووەدا هاتوومەتە دنیاوە، لە بیرم ناچێتەوە، خەریک بوو لە بیرم بچێتەوە کەچی دایکە ڕەحمەتیەکەم هاتە خەوم و پێی وتم ڕۆڵە، شیرەکەم پێت حەرام بێ ئەگەر خانووەکەمان بە جێ بێڵیت.