کابرایەکی باوەجانی چووبوو بۆ حەج پاشان...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  661 مشاهده

کابرایەکی باوەجانی چووبوو بۆ حەج، پاشان لەگەڵ کاروانا چوو بۆ مەدینە. سەیری کرد وا حاجییەکان هەموو لە دەورەی بارەگای پێغەمبەرا خێر و خێرات ئەکەن، ئەویش هەر چییەکەی هێنابوو بۆ حەج هەمووی لە کەعبەدا بڵاو کردبووەوە، هیچی پێ نەمابوو بۆ مەدینە. ئەمجارە بە دەوری گومبەدی پێغەمبەر ئەسووڕایەوە و ئەیوت لالە حەمە بیم وە ساقەت! ئەوە کاوراکانی کاوە هیچیان پێ نەهێشتم بۆت بێرم، ئەوە لە ڕێگای تۆدا هەر تەڵاقی خازەی کارەکەرتم دا.

خازە ژنی بوو.