مەلا یوسفی تەنگیسەر جارێک لەگەڵ شێخ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  665 مشاهده

مەلا یوسفی «تەنگیسەر» جارێک لەگەڵ شێخ محەمەدی گوڵانیدا لە سولەیمانی قسەیان ئەگێڕیتە یەک. قسەکەشی لەسەر ئەوە ئەبێ کە شێخ محەمەد لە باسی نەتەوایەتیەوە قسە ئەکا و زۆر بە سۆز تێ هەڵئەچێ. ئەو سەردەمەش باسی نەتەوایەتی لە ناو هەموو جێگایەکدا ئەوندە باوی نەبوو. مەلا یوسف پێی ئەڵێ کافر بوویت و دان بەوەدا بنێ کە تۆ لە دین دەرچوویت. شێخ محەمەدیش ئەڵێ مەلا یوسف دان بە کوفری خۆما نانێم، تەنیا بۆ ئەوە نەبێ کە بەربەرەکانێ ئەو کەسانە ئەکەم کە لایەن وایە کە خوا تۆی لەسەر جوانترین سووڕەت دروست کردووە.«لقد خلقنا الانسان فی احسن التقويمعربی». ئەمە لە تۆدا نەهاتوەتە دی. ڕەنگبێ بەمە کافر ببم.