کابرایەکی مایندۆڵی پیرەدایکێکی هەبوو زۆر...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  789 مشاهده

کابرایەکی مایندۆڵی پیرەدایکێکی هەبوو زۆر دەست بڵاوبوو، بەڵام کوڕە خۆی دەوڵەمەندێکی چاک بوو. دەردەدڵی بوو لە دایکەکەی، ئەیوت: ئەمە ماڵی باوکمی هەموو لە ناو دا. وتیان کە تۆیش بمری ماڵەکەی تۆیش بەو جۆرە لە ناو ئەدا. وتی: جا خۆ ئەو نابێ بە میراتگری من. وتیان چۆن، ئەی دایکت نییە؟ وتی: نەوەڵڵا باوکم لە پێش ئەوەدا بمرێ تەڵاقی داوە.