کابرایەکی جافی تەرخانی سواری ماینێک ئەبێ و...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  751 مشاهده

کابرایەکی جافی تەرخانی سواری ماینێک ئەبێ و ئەچێ بۆ لای مەحموو پاشای جاف. کە ئەگاتە بەردەوارەکە دائەبەزێ و ماین ڕەو ئەکا و هەڵدێت. مەحموو پاشا ئەڵێ: کاورا ئەو ماینە بۆ هەڵدێت؟ کابراش ئەڵێ: پاشا بێژم چی؟ نەگوەتیە ئەوە چووم بۆ شار ناڵم کرد، کاورای ناڵوەنی باوەحیز خاس ناڵی نەکردووە، عەزیەتی دا و ئێستا کە چاوی وە تۆ کەوت، وایزانی ئەوە تۆیش ناڵوەنەکەی، وا ڕەوی کرد.