شێخ عەبدولڕەحمان گێڕایەوە وتی مەلا ساڵحی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  335 مشاهده

شێخ عەبدولڕەحمان گێڕایەوە وتی:

مەلا ساڵحی گۆزەپانکە و مەلا سمایلی دیبەگە و چەند کەسێکی تر (کە یەکێک لەوانە مام عەزیز بوو؛) ڕۆژێک لە دیبەگە بەناو کۆڵانێکا ئەڕۆن. بەلای دیوارێکا تێ ئەپەڕن، دیوارەکە زۆر بەرز نابێ، بەحاڵ سەریان لەودیوی دیوارەکەوە دیار ئەبێ، دیوارەکەش دیواری حەوشەیەک ئەبێ. منداڵێک لەودیوی دیوارەکەوە هەر ئەگری و دایکەکەی بۆی ژیر ناکرێتەوە؛ مام عەزیز سەر بەسەر دیوارەکەدا شۆڕ ئەکاتەوە و بە دایکی منداڵەکە ئەڵێ: دایکم ئەو منداڵەت بۆیە ئەوەندە ئەگری هەڵبەت «بسم اللهعربی»ی لێ نەکراوە! ژنەش چاوی لە مەلا ساڵح و ئەوان نەبوو، وتی: برام! بیسمیلای چیی لێ نەکراوە؟! منداڵەکانی مامۆستا مەلا سمایل ئەعووزوو بیلهشیان لێ کراوە؛ کە چی هەر دەست بە دەمیی سەیدا ئەکەن!