لە سولەیمانی لە گەڕەکی هۆلێ ساڵح ئاغا...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  306 مشاهده

لە سولەیمانی لە گەڕەکی هۆلێ، ساڵح ئاغا هەبوو. مزگەوتی گەڕەکەکە تێک چووبوو، خەڵکی گەڕەکەکە ئەیانویست چاکی کەنەوە. ئەچنە لای ساڵح ئاغا، پێی ئەڵێن: ئەمانەوێ مزگەوتەکە تێک بدەین و چاکی کەینەوە، جەنابیشت ئەگەر بەشی خۆتی تێ خەی زۆر خێرت ئەگا. ئەویش ئەڵێ: من بۆ تێکدانەکەی چیتان ئەوی ئەتانەمێ، بەڵام بۆ چاککردنەوەی یەک پول نادەم!