لەو بناری دەشتەتاڵە پیاوێک هەبوو سۆفی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  377 مشاهده

لەو بناری «دەشتەتاڵ»ە، پیاوێک هەبوو «سۆفی پیرۆت»ی ناو بوو؛ جۆڵایی ئەکرد، میوانێکیان هات ئەویش لەسەر پێچاڵکە بوو. دنیا زستانە ئاگر کراوەتەوە، کابرای میوان لەم بەری ئاگردانەکەوە دانیشتووە و خێزانەکەی سۆفی پیرۆتیش لەوبەرەوە. ژنەکەی، دەرپێکەی دڕابوو؛ دوابڕاوەکەی بەدەرەوە بوو، سۆفی پیرۆت چاوی لێی بوو، لەناو پێچاڵەکەدا، مەکووکی ئەهێنا و ئەبرد ئەیوت: هەپووش مەپووش، ئەو کونە داپووش! ژنە هەر تێ نەئەگەیشت، بەناچار سۆفی پیرۆت هەر بەدەم مەکووککوتانەوە خێرا سەرەبزوتێکی لە ئاگرەکە هەر هێنا و هاویشتی بۆ ژنەکەی، سەر بزووت بۆ نەچێ بکەوێ لە دوابڕاوەکە! ژنە لەتاوانا و لەبەر ئەو ناکاویە، هەڵبڵۆقایەوە لە عەزرەتانا بیلامانێیەکێکی پیاهێنا! جا سۆفی پیرۆت مەکووکەکەی هەر ئەهێنا و ئەیوت:

هەتەرمەتەر،
ئەو لەو بەتر!