لە ساڵی ١٩٢٧-١٩٢٨دا شێخ مەحموودی حەفید لە...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
733 مشاهده
لە ساڵی ١٩٢٧-١٩٢٨دا، شێخ مەحموودی حەفید لە دێی «پیران» بوو، کچێک لە دێی «دۆڵەسوور» بوو، لە نزیکی پێنجوێنەوە؛ کچە «مینا»ی ناو بوو، مینا ڕاست بووکەشووشە بوو! هەر لە دێی دۆڵەسوور جێگایەک هەیە، «کانی گەرمیی بەر ماڵان»ی پێ ئەڵێن. شێخ ئەیویست لەو تەمەنی ٤٦-٤٧ ساڵیەدا مینای میناڕەنگ بهێنێ! میناش لەو سەردەمەدا لە تەمەنی ١٨ ساڵانا بوو. مەلا کاکە حەمەی بێلوو ئەم خەبەرەی بیست، ئەم دوو شیعرەی خوارەوەی نارد بۆ شێخ مەحموود، شێخ ئیتر وازی لە فکرەکەی هێنا:
زەرفی مینا، شاهی من! مەزرووفی ئاڵماسی ئەوێ،
هەر وەکوو ماکینە، دەرزیی تیژ و ڕەققاسی ئەوێ!
قەتعی ڕێگەی دۆڵەسوور و کانی گەرمیی گەرماڵان،
غیرەتیی چابوک و سواری قەومی بڵباسی ئەوێ!