لە کۆڕێکی بەزمی تاجرانەدا کە سەرخۆشانی بادەی

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  514 مشاهده

لە کۆڕێکی بەزمی تاجرانەدا کە سەرخۆشانی بادەی شەراب، دنیایەکی تریان دروست کردبوو، شەرابی ئەروغەوانی و کوڕی نەخچەوانی و دڵی دڵدارانی ئەهێنایە سەمای سولەیمانی! نەونەهاڵێکی باغی جوانیی بە دەسڕۆکی ئاوریشمی گۆ ئەچوو؛ مزراحامێز ئەخلایەوە، دڵی دڵداران ئەکولایەوە. یەکێک لە کۆڕەکەدا دیار بوو، مەیلی نە لە شەراب بوو نە لە بەرەباب بوو، بەڵکوو چاوی لەو سمتەخڕە بوو، هۆشی لەلای ئەو خرتە بوو! کوڕەکە هەستی کرد و لایەکی بۆ کردەوە، وتی:

چاوت نەبێ لەم کونە وا دێت و دەسوڕێ
ئاشێکە، بە خوێنی دڵی سەییادە گەڕانی!