شێخ عەبدولڕەحمانی جانەوەرە دەچێ بۆ سەفەر بە

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  544 مشاهده

شێخ عەبدولڕەحمانی جانەوەرە دەچێ بۆ سەفەر، بە ڕێگادا ئەڕوا؛ کابرایەکی بەرازخۆری قەڵخانی خۆی و دوو ژن تووشی ئەبن، کابرا سەری ڕێ بە دوو ژن ئەگرێ و پێی ئەڵێ: یا شێخ! ئەمانە هەر دووکیان ژنی منن، منداڵمان نییە، کاغەزمان بۆ بنووسە بۆ سەر مەرقەدی مەلا بێسارانی بۆ منداڵ. شێخ عەبدولڕەحمانیش ئەم دوو شیعرەیان بۆ ئەنووسێ و ئەیداتە دەست کابرا و ئەڵێ بیخەرە قسنەکەیەوە:

بێساران ماوا شێخی بەحر و بەڕ
ئاما وە یانەت یەکانە و دوو دەڕدەڕ: دێڵەبەرازە.
جە دەوری یانەت مەکەران هۆڵە
پێشان کەرەم کە، جووتێ یاکۆڵە!

کابرا و ژنەکانی ئەڕۆن و کاغەزەکە ئەخەنە قسنەکەوە؛ لەپاش دوو سێ ساڵ شێخ عەبدولڕەحمان ڕێی ئەکەوێتە ئەو ماڵە قەڵخانییە، کابرای قەڵخانی خزمەتێکی زۆری ئەکا و دوو کوڕی منداڵ دێنێ و لەبەر دەمیا دایانەنێ، ئەڵێ: بم وە ساقەت، ئەم دوو کوڕە ئەنجامی نوشتەکەی تۆ بوو کە بۆ قسنەکەی بێسارانت نووسیوە!