حەمە چاوزاق هەبوو لە سولەیمانی لە مەیدانی...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
660 مشاهده
حەمە چاوزاق هەبوو، لە سولەیمانی، لە مەیدانی ماستفرۆشەکان «پەتاتەی» ئەفرۆشت، کە بانگی بۆ ئەکرد ئەیوت: ئامۆزای هێلکەپەتاتەی کوڵیو، خاڵۆزای چەوەنەر پەتاتەی کوڵیو، هێلکەی مانگاحەڵەب، پەتاتەی کوڵیو، نەجیب ئەرز پەتاتەی کوڵیو، حەلوای بێ ددان پەتاتەی کوڵیو!