مەولوو هەبوو لە سنە سەردەمی گەنجایەتی بە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  509 مشاهده

مەولوو هەبوو لە سنە، سەردەمی گەنجایەتی بە ئەڵواتی و هەرزەیەتی ڕابواردبوو، کۆی لە هیچ خراپە و داوێنپیسییەک نەکردبۆوە. لە ئەنجاما بە تانوتلێدانی ئەم و ئەو، هێنایانە سەر ئەوەی کە ژن بێنێت. چوو ژنی بێوەژنێکی مارە کرد، بێوەژنی خەسوو هات دەستی کرد بە ئامۆژگاریکردنی و پێی وت کوڕم ئۆمێد ئەکەم ئیتر سەردەمی هەرزەکاریت بەسەر بچێت و جارێکی کە توخنی ئیشی ناشایستە نەکەوی. مەولوویش وتی: ئامۆژن! مەرج بێ ئەم زاوایەتییەی من لەگەڵ ئەم کچەی تۆدا ئاخر خراپەکاریم بێت!