شێخ مارفی قەرەداغی گێڕایەوە وتی پیاوێک...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
658 مشاهده
شێخ مارفی قەرەداغی گێڕایەوە وتی: پیاوێک هەبوو لە هەڵەبجە «سەعە چەقیگە» یان پێ ئەوت، لەپاشا خوا دایەی و دەوڵەمەند بوو و حەجی کرد و لە ئاخری عەمریەوە و کچێکیشی هێنا، چەند شەوێکی پێ چوو بیلامانێ هەر نەبوو بە زاوا، لەپاش بەینێک لێیان پرسی: خاڵە سەعە گەیشتویتەتە کوێ؟ وتی: برا لە سایەی قەوم و عەشیرەتەوە سەرەکەی چەقیگە.