حەسەن بەگی جاف بۆی گێڕامەوە وتی حەمەی ئەلی...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
751 مشاهده
حەسەن بەگی جاف بۆی گێڕامەوە وتی: حەمەی ئەلی وەیس «بەجە» هەبوو، لە هۆزی عەمەڵە بوو لە ناو جافا، ئەمە سەرەتا شوان بوو، پاشا دەوڵەمەند بوو و چووبوو بۆ حەج، لەولاوە بەسەر لوبنان و بەیرووتدا گەڕابۆوە، لێم پرسی حاجی لوبنان خۆشە؟ وتی: میرم، لەوە خۆشتر هەر نەوگە. وتم: ئا بۆم باس کە! وتی: میرم، نێرکە پیازی هەس هەر یەک وە قەد باڵێک، (باڵیشی بۆ درێژ کرد). وتم: ئێ، وتی: ئاوی ساردی وای هەس ئەر کوڕێکی وەکوو تۆ لەشی پیس بووێ، ناتوانێ مەلەی تیا بکا! وتم: ئێ...، وتێ: ئێ!!