شێخ عومەر گێڕایەوە وتی دەروێش عەلی هەبوو لە
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
696 مشاهده
شێخ عومەر گێڕایەوە وتی: دەروێش عەلی هەبوو لە دەککەی ئەولقادر بەگ، هیچی نەئەزانی باڵام خۆی کردبوو بە مردووشۆر و بانگوێژ، پێی ئەڵێن: تۆ نازانی مردوو بشۆیت، بۆچ لە خۆتەوە خۆت کردووە بە مردووشۆر؟! ئەویش ئەڵێ: چۆن نازانم؟ وەڵڵا قنگی ئەدڕم، تا ئێستا قنگی پێنج مردووم دڕیوە!