ئەحمەدی عەزیز ئاغا مریشکێکیان ئەبێ تاقە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  490 مشاهده

ئەحمەدی عەزیز ئاغا مریشکێکیان ئەبێ تاقە هێلکەیەک ئەکا و ئەکەوێتە کڕ، بەملادا ئەڕوا و بەولادا ئەڕوا هەر قرتەقرت و گارەگار ئەکا، وەرز بە ماڵەکە هەڵئەگرێ. ئەحمەد ئاغا ئیتر لە وەزیا نامێنێ، هەڵئەستێ ئەیگرێ هێلکەیەک دێنێ ئەیخاتە ناو توورەکەیەک و ئەیکاتە ملی مریشکەکە و پێی ئەڵێ: دە بڕۆ سەگباب! ئەوە خۆت و ئەوە هێلکەکەت وازمان لێ بێنە، لەمە زیاتر ئیتر پێمان هەڵناگیرێ!