دکتۆر کاوس قەفتان بۆی گێڕامەوە وتی لەم...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  643 مشاهده

دکتۆر کاوس قەفتان بۆی گێڕامەوە وتی:

لەم ساڵانەی دواییدا تازە «جلشۆر» کەوتبووە سولەیمانییەوە، نامیقی میرزا تۆفیق، لەوێ ئەو جۆرە شتانەی ئەفرۆشت. ڕۆژێک کابرایەکی خەڵکی ئەو شارەزووری کۆنە، هاتە؛ تاسەوە! وتی: برا ئەوە تۆ ئەڵێی چی؟! ئەمە ئاسنە، گانی چی و شتی چی! کابرا وتی: دە برا بڕۆ بەردی تۆی لێ نەوارێ، من کە شەست دینار بدەم، ئەیدەم وە ژنێک، هەم جلم بۆ ئەشوا و هەم گانیشم ئەداتێ!