هەر ئەم میمکە پانێیە ساڵی دوایی لەگەڵ عێڵدا...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 2 دقیقه  707 مشاهده

هەر ئەم میمکە پانێیە ساڵی دوایی لەگەڵ عێڵدا ئەچنەوە بۆ کوێستان، لەو ناوچەی «هۆبەتو» ە، پێش ئەوەی بگەنە «شەقڵا،» گابار ئەخەن و بۆ یەک دوو شەو ئەیکەن بە هەوار، سبەینێ مەڕ ئەدۆشێ و شیر ئەکاتە مەنجەڵەوە، ئەیەوێ بیخاتە سەر ئاگر، ئەگەڕێ بۆ بەرد بیکا بە سێکوچکەی ئاگردان و مەنجەڵی بخاتە سەر، تەماشا ئەکا وا سێ بەردی قایمی درێژکۆڵە دانراون، چاوکانیشی تۆزێ بیناییان کەم ببوو. سێ بەرد هەڵ ئەگرێ و ئەیانهێنێ ئەیانکا بە سێکوچکەی مەنجەڵ، ئەڵێ: خوا ناردگیەسی! ئاگر ئەکاتەوە مەنجەڵە شیریان ئەخاتە سەر. زۆری پێ ناچێ بەردەکان گەرماییان ئەگاتێ هەر یەکەیان لە ئاستی خۆیان ئەکەونە جوڵە و دەست ئەکەن بە ڕۆیشتن! مەنجەڵە شیریش ئەڕژێ بەو ناوەدا بەسەر ئاگرەکەدا، میمکە فاتە هاواری لێ بەرز ئەبێتەوە و ئەڵێ: کوڕە! عێل، بێن وە ڕێوە سەیری ئەم موجیزەیە کەن! سێ کوچکەی ئاگردانەکەم کەوتگە سەر ڕێ و ڕۆیشتن! ها، ئەوەسە ڕوویان کردە کەژەکە، خەڵکەکە ئەم بانگەوازەیان بەلاوە سەیر ئەبێ، بە هەڵە داوان کۆ ئەبنەوە ئەڵێن: کوچکە! ئەو تۆ ئێژی چی! کوچک چۆن ئەڕوا؟ ئەویش بە سەری دەستی پەنجە بۆ بەردەکان درێژ ئەکا و ئەڵێ: ئەوە نییە ئەڕۆن؟ ئێژی چاوتان کوێر بووگە! ئەڵێن: میمکە! کوچکت لێ نەوارێ، خۆ ئەوانە کیسەڵن تۆ هاوردگتن، ئەویش ئەڵێ: دەسا وەو سەی ساقە، خڕ و ساف و پتەو وون، وەمزانی کوچکن!