عەشرەتی ئێناحی لەوبەری سیروان ەوە...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
564 مشاهده
عەشرەتی «ئێناحی» لەوبەری «سیروان» ەوە خستبوویان، «نەوڕۆڵی» ش لەمبەری سیروانەوە، مردوویک لە ئێناحییەکان مردبوو، نەوڕۆڵیگەل ئەچن بۆ پرسە، کە ئەگەنە سەر سیروان سەیر ئەکەن سیروان هاتووە و ناتوانن لێی بدەن. یەکێ لە نەوڕۆڵییەکان لەمبەر ئاوەکەوە بانگ ئەکا: «هۆ! مارف، مارف، هۆ». مارف خاوەنی پرسەی ئێناحییەکان بوو. ئەویش هەر لە ناو دەوارەکە و لە ناو پرسەکەدا ئەڵێ: «هۆ بەڵێ، هۆ بەڵێ». ئەڵێ: ئا بێ. ئەویش دێتە سەر سیروان ئەڵێ: ها! برا ئێژی چی؟ ئەمیش ئەڵێ: «برا ئێمە هاتگین بۆ پرسە، ئەوا چاوت لێیە سیروان هاتگە ونایەڵێ بدەین «لە ئاو»، ئەوا هەر لێرەوە فاتیحە»
هەموو دەست بەرز ئەکەنەوە فاتحەکە ئەخوێنن، ئەمنا هەر یەکە بە شوێن خۆیانا ئەگەڕێنەوە.