کابرایەکی یۆسۆجانی هەبوو پیاوێکی زۆر...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  331 مشاهده

کابرایەکی یۆسۆجانی هەبوو پیاوێکی زۆر لەخواترس و هەموو وەختی لە لای مەلا و لە کۆڕی فەقێیانا ڕایئەبوارد، گەلێ شت لێیانەوە فێر ببوو. جارێک لە «وارماوا» مەلاکە سەیر ئەکا ئەم کابرایە تەزبێحێکی بە دەستەوەیە ئەڵێ: «نە سبحان اللهعربی، نە سبحان اللهعربی». مەلا لێی ئەپرسێ ئەڵێ: ئەرێ ئەوە تۆ ئەڵێی چی؟ خۆ ئەمە کفرە تۆ ئەیڵێیت. ئەویش ئەڵێ: «بەخوا مامۆستا من نەزرم کردگە چوار تەزبێح «سبحان اللهعربی» بکەم کە چی لە دواییدا سەیرم کرد پێنج تەزبێحم کردگە، ئێستا تەزبێحەکەی تری ئەسێنمەوە با هەر چوارەکەی بۆ ئەو وێ»