کابرایەکی خۆشناو کەرێکی هەبوو لێی ون بوو...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  305 مشاهده

کابرایەکی خۆشناو کەرێکی هەبوو لێی ون بووبوو گەلێ بە شوێنیا گەڕا نەیدۆزیەوە. ئەمجا لە پاڵ بەردێکا دەستی کرد بە هەڵپەرین و بە دەمیشیەوە گۆرانی وتن. یەک دوو کەس لەوانە کە ئەو لێی پرسیبوون بۆ کەرەکەی، هاتن بە سەریا و لێیان پرسی ئەمە چییە؟ یەکی کەری لێ ون ببێ وا ئەکا؟ وتی: «خارینە! ئەنگۆ نایزانن. من وا دەکەم لۆ ئەوەی کەرەکێکم لە بنە تاشێکا بە چاوە خۆ ببینێ کە من چ بە تەنگیەوە نیمە، ئەمجا لۆ خۆی بێتەوە لو مارێ».