کابرایەک لەو وڵاتی بانەیە کەوتە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  341 مشاهده

کابرایەک لەو وڵاتی بانەیە کەوتە سەروسەودای ژن هێنان، بەڵام ئەیویست ئەم ژنەی کە ئەیهێنێ کچ بێ، کچیشی دەست نەئەکەوت. لە ئەنجاما ئافرەتێکیان بۆ هەڵدا وتیان ئافرەتێکی زۆر بە سەروبەر و ئیش لێ هاتووە، ئەوەندە هەیە چەند مێردێکی کردووە. وتی: چەند مێردی کردووە؟ وتیان: بەخوا تەغاری تەواو کردووە. وتی: ئایا لەم مێردانەی هیچ مەلا و جۆڵایان تێدا هەبووە؟ وتیان: نەء. وتی: دەسا هەر کچە و من بە ئاواتی خۆم گەیشتم.