ئایەتی گۆپاڵ بۆ کاروان ئەچوو مەلای...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
624 مشاهده
ئایەتی گۆپاڵ:
بۆ کاروان ئەچوو مەلای مەخموورە
دەشی گوت ڕێگام گوندێکی دوورە
ژنەکەی وتی: ئایەتەلکورسی
بۆ تۆ زۆر باشە لە سەگ دەترسی
ئەگەر بۆت هاتن بۆیان بخوێنە
گوتی: عافرەتێ بەسم بدوێنە
کسۆکی لادێ نەخوێندەوارە
لە قورعان ناگا چاری هەر دارە
سورەی گۆپاڵیان لەسەر دەخوێنم
گەر تێشم نەگەن دەمیان دەشکێنم