عەلیە تورکە هەبوو لە سولەیمانی وتی بە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  433 مشاهده

عەلیە تورکە هەبوو لە سولەیمانی وتی: بە چەتەیەتی کەوتمە سیوەیل چوومە دێیەک بووم بە میوانی پیرێژنێک، زۆر خزمەتی کردم تاقە مرێشکێکی ەبوو بۆی سەربڕیم و دەرخواردی دام، لە پاشا کە لێم دا ڕۆیشتم زۆر شەرمەزاری بووم، وتم دایە تۆ خۆت ئەزانی من چەتەم، هیچ پار و پوڵێکم نییە بتدەمێ، لە تۆڵەی ئەم چاکەیەتدا کە لەگەڵت کردوم هەر ئەوەندە ئەتوانم مەگەر سوارت بم. ئەویش ئەڵێ: دە چاکە بە قوربانی حەمرێت بم، یاڕەبی حەمر درێژ بێ و خوا حەفوت بکا!