ژنێک بە ورگی زلیەوە لە سەر گوێسەبانەیەک...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  417 مشاهده

ژنێک بە ورگی زلیەوە لە سەر گوێسەبانەیەک بەبێ دەرپێ ڕاوەستابوو، وا دیار بوو سکی پڕە، دەرۆزەکەرێک بەوێدا تێدەپەڕێ و سەری بەرز کردەوە جەنگەڵستانێکی لە شوێن دوابڕاوەکەی ئافرەتەکە بەر چاو کەوت وتی: خانم! چوار پارەم بدەرێ عەرزت ئەکەم ئەم سکەت کوڕە یا کچ! خانم چوار پارەکەی دایە و کابرا وتی: خانم سکەکەت کوڕە! ژنە وتی: بە چیدا ئەیزانی؟ وتی: بەو جۆرە کە تۆ لەو سەرەوە ڕاوەستابووی من قەفی سمێڵەکانیم لێرەوە چاو پێ کەوت!