مەولەوی تافی گەنجیا ئەبێ پیاوێکی قەواڵە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  525 مشاهده

مەولەوی تافی گەنجیا ئەبێ. پیاوێکی قەواڵەیی پشتە کەوایەکی ئەداتێ، ژنی پیاوەکەش ئاسەڕەکەی ئەداتێ، ئەیکا بە کەوا و لە بەری ئەکا، ڕۆژێک کوڕی کابرای قەواڵەیی تووشی مەولەوی ئەبێ، دەست ئەدا لە کەواکەی و ئەڵێ: ئەمەوێ یەکێک لەمە بکەم! مەولەویش ئەڵێ: لە پشتەکەی کە هی باوکتە؟ یا لە بەرەکەی کە هی دایکتە؟!