شێخ عارفی تاڵەبانی وتی ئەوڕەحمان قڕگەیی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  478 مشاهده

شێخ عارفی تاڵەبانی وتی ئەوڕەحمان قڕگەیی بۆی گێڕامەوە وتی: ئەوا ڕۆژێک سەیرم کرد دوو منداڵ لە سولەیمانی لە مەیدانەکە وەکوو شەڕە دەنووکیان بێ وابوو. بە لایانەوە ڕاوەستام سەیرم کردن، یەکێکیان دەستەبەرەیەک کولێرەی بە سەرەوە بوو ئەیفرۆشت. ئەوی کەیان تۆزێ ئەم دیو و ئەو دیوی کرد و وتی: ئەمە کەی نانە؟ مەگەر کەری کوڕی کەر بیکڕێ. کوڕەی خاوەن نان بە بێ وەستان هاتە قسە و وتی: «ڕاست ئەکەی، ئێستا باوکت دوو هۆقەی لێ کڕیم».