حاجی حەمەدەمینی سیساوا گێڕایەوە وتی مەل...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  703 مشاهده

حاجی حەمەدەمینی سیساوا گێڕایەوە وتی: مەلا مەجید هەبوو لە سیساوا، پیرێژنێکیش لەوێ بوو، باجی مەیرەمی ناو بوو. ڕۆژێک باجی مەیرەم سەری ڕێ بە مەلا مەجید ئەگرێ، پێ ئەڵێ: مامۆستا! ئەو قوڕە کە خوا ئادەمی لێ دروست کرد «کا»ی تێدا هەبوو یان نە؟ مەلا مەجیدیش تۆزێ ئەقڵەکەی تەواونەبوو، هەر دەست بۆ ناو لنگی باجی مەیرەم درێژ ئەکا و ئەڵێ: پیرێژن! ئەگەر کای تێدا بووایە ئەو قڵشە چی ئەکرد لەوێدا؟!