خاڵە هاشم هەبوو لە سولەیمانی لەگەڵ شێخ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  434 مشاهده

خاڵە هاشم هەبوو لە سولەیمانی لەگەڵ شێخ بابە عەلیدا سەر و سەودایەکیان هەبوو، خاڵە هاشم بەقاڵ بوو، بە شەو و بە ڕۆژ خەریک بوو، هیچ پشوی نەئەدا. ڕۆژێک لەسەر حەوزی مزگەوتەکە «ترێ»ی ئەشۆردەوە، شێخ بابە عەلی لێی پرسی هاشم ئەوە چی ئەکەی؟ هاشمیش زۆر وەڕس ببوو، وتی: قوربان چوزانم ئەمە پەنجا ساڵە ئیش ئەکەم ئەم مەشکە ڕەشە ئەیخوا، هەر تێر ناخوا و زیاتر داوام لێ ئەکا.(مەبەستی لە مەشکە ڕەش سکی بوو) شێخ بابە عەلیش وتی: جا وەرە تۆش تۆڵەی لێ بکەرەوە؛ ماوەیەک تۆش ئیش مەکە. با ئەو کار بکا و ئەمجا تۆش بیخۆ!