پیاوێک هەبوو قادری ناو بوو ڕۆژێک ئەچێتە...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
640 مشاهده
پیاوێک هەبوو قادری ناو بوو، ڕۆژێک ئەچێتە لای کوێخا حەوێزی شاخەپیسکە (کە خزمیشی بوو) ئەڵی: کوێخا تا ئێستا ئەوەتە دوو ژنیشم هێناوە، کە چی هیچ منداڵێکم نابێ، نازانم چی بکەم؟! ئەویش ئەڵێ: ئەمجا بچۆ ژنێکی ئاوس بێنە!