ئیسحاقە جوو هەبوو لە سولەیمانی ڕۆژێکی...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
688 مشاهده
ئیسحاقە جوو هەبوو لە سولەیمانی، ڕۆژێکی مانگی ڕەمەزان لە نیوەڕۆدا ئەچێ بۆ لای عزەتی فاتە لە ماڵەوە، سەیر ئەکا عزەت نان و کەباب ئەخوا. ئەویش بە بێ قسە دائەنیشێ و لەگەڵیا دەست ئەکا بە نان و کەباب خواردن. عزەت ئەڵێ: گۆشتی ئەم کەبابە موسڵمان سەری بڕیوە تۆ چۆن لێی ئەخۆی؟! ئیسحاقسش ئەڵێ: «عیزەت ئەفەندی لە جوویشا جووی وەکوو من هەیە؛ وەکوو لە مووسڵمانا مووسڵمانی وەکوو جەنابیشت هەیە».