لە بەغدا بە دانای کوڕم وت با بچین باوڵ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  461 مشاهده

لە بەغدا بە «دانا»ی کوڕم وت با بچین باوڵێک ئەکڕم و تۆ بیهێنەوە بۆ ماڵ. زۆر گەورە بوو خۆیشم لێی پەشیمان بوومەوە، لە پاشا وتم دانا ئەمە چی لێ کەین؟ وتی: «بابە! چی لێ بکەین؟ من بخەرە ناویەوە، خۆت هەڵی بگرە تا ئەچینەوە بۆ ماڵەوە».