کابرایەک گەڵوگوونی ئاگری گرتبوو لە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  609 مشاهده

کابرایەک گەڵوگوونی «ئاگر»ی گرتبوو. لە کرماشان ئەچێتە لای دوکتۆرێک بۆ دەرمانکردنی. دوکتۆر ماوەیەکی زۆر لەگەڵ کابرادا خەریک بوو، ششتی، دەرمانی کرد و پێچای، ئەمجا کابرا دەستی برد چوار قڕانی لە بەر دەما دانا. دوکتۆر توڕە بوو وتی: «کاورا! تۆ هیچ شەرم ناکەی؟ من یە سەعات وە تەک کێر تو وازی کردم چوار قڕان وە پێم ئەدەی؟ تۆ بەو چارەک سەئاتی وە کێر من وازی کە من بیست قەران وە پیت ئەدەم»