کابرایەکی گەڕوسی تلیاکی چووە سەر ئاود...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  887 مشاهده

کابرایەکی «گەڕوس»ی تلیاکی، چووە سەر ئاودەست، ئەینقان، ئەیشیڕان، ئەیناڵان، ئەیبۆڕان، هیچی لێ دەرنەئەچوو، لە تاوانا دەستی کرد بە گریان هەر هیچی بە هیچ نەکرد، وای لێ هات عەرەقی ڕەش و شینی دەردا و لە سەر ئاودەستەکە سارد بووەوە. لە پاش ئەوە هەناسەیەکی پیا هاتەوە دەستی پێ کردەوە ئەیوت: «بەد مەسەو بەوە بیرون. خۆم قوربوونت بووم بەوە بیرون، خوێنمە وە ئاو کردی بەوە بیروون، خۆم ئەخۆمت بەوە بیرون، ئەپەرسمەت بەوە بیرون، نماز ڕات ئەکەم بەوە بیروون»

لە پاش دوو سەعات بە هەر نقوجقێک بوو بە ئەندازەی گو مشکێکی وشکی ڕەشی لێ کەوتە خوارەوە. هەڵیگرت چەند جارێک ماچی کرد و خستیە سەر چاوی و وتی: «قوربون ئەو ڕەنگ و ڕووخسارەت بووم، دیار وە قیامەت».