مەلایەکی پۆشتەوپەرداخ بە کەلیخاندا...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  637 مشاهده

مەلایەکی پۆشتەوپەرداخ بە کەلیخاندا تێئەپەڕێ کابرایەکی بەنانەیی ڕێگر تووشی ئەبێ تەماعی تێ ئەکا، کە ڕووتی کاتەوە لێی ئەپرسێ: ئەرێ مەلا، سەبری خوا تا چەندە؟ ئەڵێ: تا چل ساڵ. ئەڵێ: کە واتە ڕووتەوە بە، تا چل ساڵی تر هەزار کڵاو با ئەیبا. ڕووتی ئەکاتەوە و لێ ئەدا ئەڕوا، زۆر ناڕوا ئەسپەکەی پێی هەڵەنگوێت کابرا ئەکەوێ و قاچی ئەشکێ، بانگ ئەکا ئەڵێ: ئەرێ مەلا خوا بتگرێ تۆ بۆ دەستی منت بڕی وتت سەبری خوا تا چل ساڵە؟ خۆ هێشتا لێت دوور نەکەوتوومەتەوە ئەوەتا کەوتم و قاچم شکا. مەلاش وتی: ئەوە هی چل ساڵ لەمەو پێشترە، هێشتا هینەکەی من ماوە.