پیاوێک لەو دەشتی هەولێرە هەبوو عەزیزۆک...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  757 مشاهده

پیاوێک لەو دەشتی هەولێرە هەبوو «عەزیزۆک»ی ناو بوو، ژنێکی هەبوو «ئاشۆک»ی ناو بوو، ڕۆژێ میوانیان دێت، عەزیزۆک دێت عەزیزۆک بە ئایشۆک ئەڵێ، ئەوا میوانمان هاتووە بچۆ مریشکێکیان بۆ بکوژەوە، ئایشۆکیش ئەچێتە ژوورەکەی تر، دەر پێکەی دا ئەکەنێ و هەر دەرناچێ. عەزیزوکیش سەیر ئەکا ئایشۆکێ هیچ دیار نییە و میوانیش دانیشتووە، ئەچێتە ژوورەکە بۆ لای ئایشۆکێ کە چاوی پێ ئەکەوێ، ئەڵێ: پیاوەکە تۆ وەخت و ناوەخت نازانی ئێستا کەی وەختی ئەوەیە؟ عەزیزۆکیش ئەڵێ: خوا بتگرێ من وتم بچۆ مریشک بکوژەوە یا دەرپێ داکەنە؟