دوو کابرای هاوڕێ قسەیان کردبوو بە یەک...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  850 مشاهده

دوو کابرای هاوڕێ قسەیان کردبوو بە یەک، کە چوونە هەر شوێنێک یەکێکیان درۆ بکا و ئەوەی کەیان پینەی بکا، ئەمەیان کردبوو بە سەرمایەی ژیان و بەڕێوەچوونیان ڕۆژێک لە دیوەخانێکا دانیشتبوون درۆزنەکە وتی: ئەرێ کوڕینە! من ئیمڕۆ گوێم لێ بوو سەگێک لە ئاسمانەوە ئەیقوراند نەمزانی چی بوو؟ ئەوی کەشیان وتی: چ قەیدی هەیە! بەڵکو تووتەڵە سەگ بووبێت و قەلەڕەش بردبێتی بە ئاسمانا! کە لە دیوەخانەکە هاتنە دەرەوە پینەکەرەکە بە درۆزنەکەی وت: ماڵ کاول! تۆ درۆی عەرز بکە، هی عاسمانم بۆ پینە ناکرێ.