کابرایەکی خۆشناو ڕێی ئەکەوێتە ئەو وڵاتی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  637 مشاهده

کابرایەکی خۆشناو ڕێی ئەکەوێتە ئەو وڵاتی خوارە. دار خورما ئەبینێ کە هێشووی خورمای پیا شۆڕ بۆتەوە، ئەمیش زۆر دڵی بەو خورمایەوە دەستیشی نایگاتێ، هەر لە بنکەیا ڕا ئەوەستێ و سەری بۆ بەرز ئەکاتەوە و دەمی بۆ ئەتەقێنێ و ئەڵێ «دەک لە بەرت مرم خورمێ».