جارێک کوڕە دەوڵەمەندێکی ئاقاڵ لە بەغدا...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  622 مشاهده

جارێک کوڕە دەوڵەمەندێکی ئاقاڵ لە بەغدا شەوێک ئەچێتە ماڵێک بۆ ئیشی ناشیرین. سەر خۆش ئەبێ لە ماڵەکە پێنسەد قەرانی لە باخەڵا ئەبێ لێی ئەدزن. کە دێتەوە خزمەتکارێکی لە گەڵا بوو ڕووی تێ ئەکا ئەڵێ: ئەو ڕەحمان تۆ ئەزانی کیسە پارەکەم پێنج سەد قەرانی تیا بوو لێیان دزیوم؟ ئەو ڕەحمانیش ئەڵێ: ئەوا ئەچم بە شەق لێیان ئەستێنمەوە.

ئەو ڕەحمان ئەگاتە لای قاپی و بانگی ئەکا ئەڵێ: وەرە وەرە قەی ناکا حەقی خۆمم سەندووە، ئەو ڕەحمان ئەڵێ چۆن؟ ئاغا دەست ئەکا بە گیرفانیا شانەیەک و قاڵبێ سابوون و لفکەیەک دەر ئەهێنێ ئەڵێ منیش ئەمانەم لەوان دزیوە. ئەو ڕەحمان ئەڵێ: ئاغە جا ئەوە چیییە؟ ئەڵێ: بێ عەقڵ چلۆن ئەوە چییە؟ بەیانی کە بجن بۆ حەمام چلۆن خۆیان ئەشۆن؟ بە جارێ پەکیان ئەکەوێ.