ڕۆژێ دوو سێ هاوڕێ ئەچن بۆ حەمامی حاجی...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
906 مشاهده
ڕۆژێ دوو سێ هاوڕێ ئەچن بۆ حەمامی حاجی غەنی یەکێکیان ڕیش و سمێڵی فێری خەنە و وسمە ئەبێ. لە جامێکا خەنەی بۆ ئەگرنەوە و حەمامچییەکە بۆی ئەهێنێتەوەژووری حەمامەکە.
هاوڕێکانی ئەچن خەنەکە ئەرێژن و گوو ئەکەنە ناو جامەکەوە. کابراکە نەختێ هەڵئەگرێ و ئەیدا لە سمێڵی بۆنی بەسەریا دێت ئەزانێ چییە و چ باسە، ئیتر لە سمێڵی ئەکاتەوە و کێری هەڵئەسوێ. بانگی هاوڕێکانی ئەکا ئەڵی: «ئەمە گووی کێیە وا بەسەر کێرمەوە؟»