حاجی دەروێش هەبوو هەر شتێ خوا داینابوو...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  964 مشاهده

حاجی دەروێش هەبوو، هەر شتێ خوا داینابوو ئەو نەیبوو. خانووە شڕێکی هەبوو، ستاری تێدا گرتبوو. شەوێک بۆ پەن، دزێک ڕێی لێ هەڵە ئەبێ و ئەچێتە ماڵەکەی. هەر چەندێ ئەگەڕێ هیچی دەست ناکەوێ. حاجی دەروێش لێی بەئاگا دێت پێی ئەڵێ: «ماڵوێران! من بە ڕۆژی ڕووناک هیچم لێ دەست ناکەوێ؛ تۆ بە شەوی تاریک مەگەر گووی تیا کۆ بکەیتەوە».