دزێک شەوێک ئەچێتە ماڵە کوردێک هەر چەندە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  700 مشاهده

دزێک، شەوێک ئەچێتە ماڵە کوردێک؛ هەر چەندە ئەگەڕێ هیچی دەست ناکەوێ. بە ناچاری ملی ڕێ ئەگرێ و بەرەو دوا ئەگەڕێتەوە. خاوەنماڵەکە ئاگای لێیە، پێی ئەڵێ: «بە خێری باوکت قاپییەکە پێوە دە» ئەویش ئەڵێ: «بە ڕەشە بابتەوە. زۆرم لێت دەست کەوت، بێگارێكیشم پێ بکە».