لەو وڵاتی باسنێ و ڕەشەکانییە مەلایەک...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  600 مشاهده

لەو وڵاتی باسنێ و ڕەشەکانییە مەلایەک هەبوو مەلا عەبدوڵڵای ناو بوو. ڕۆژێک قسە لە زانیاری خۆی ئەکا و ئەیوت من هەموو عیلمەکانم خوێندووە، تەنانەت هندسەش زۆر چاک ئەزانم. یەکێک پێی ئەڵێ مامۆستا لە حسابا چۆنیت؟ وتی حساب هەمووی ئەزانم کەس وەکوو من نایزانێ، من لە یەکەوە باش ئەینووسم تا نۆ، بەڵام کە دێتە سەر دە نازانم نوختەکە لە لای ڕاستەوە دائەنرێ یان لەلای چەپەوە، ئەگینا زۆر چاکی ئەزانم.