لەو بەر کێو هەموو ئێوارەیەک مامۆستایەک...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  440 مشاهده

لەو بەر کێو هەموو ئێوارەیەک مامۆستا وەعزی ئەدا. ئێوارەیەکیان وتی: هەر کەس بە شەوی جمعە لەگەڵ خێزانەکەی خۆیا دروست ببی، قەسرێکی لە بەهەشتدا بۆ دروست ئەکرێ. ژنێک لە کۆڕی وەعزەکەدا بوو، هەستا گەڕایەوە و ئەو ئێوارەیەش جمعە بوو، بە مێردەکەی خۆی وت پیاوەکە مامۆستا وای فەرموو، ئیمشەو جمعەیە با کۆشکێک لە بەهەشتا دروست کەین. کۆشکێکیان دروست کرد. زۆری پێ نەچوو ژنە وتی پیاوەکە ئەوە بۆ تۆ بوو، با کۆشکێکیش بۆ من دروست کەین، کۆشکێکیان بۆ ئەویش دروست کرد. پاش ماوەیەک ژنەکە وتی پیاوەکە ئەگەر میوانێکمان هات لە کوێ داینێین؟ با کۆشکێکیش بۆ ئەو دروست کەین. بەڵێ میوانخانەیەکیشیان دروست کرد. پیاوە سەیری کرد ئەگەر بەم جۆرە پێوە بڕۆن ئەوەندەی کۆشک ئەبێ لە بەهەشتا، سەری لێ دەرناکا. ژنە هات بیەوێ قسە بکا، پیاوە پێش ئەوە ئەو قسە بکا هاتەوە کار، بەڵام کردی بە شوێنێکی ترا. ژنە وتی چیت کرد؟ پیاوە وتی: «ئافرەت هەر کەس سێ کۆشکی لە بەهەشتا هەبێ، ئەبێ خانووە شڕێکیشی لە جەحەنەما هەبێت».