مەلایەک جارێک وەعزی ئەدا لە ناوەندی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  655 مشاهده

مەلایەک جارێک وەعزی ئەدا، لە ناوەندی وەعزەکەدا گەیشتە سەر باسی مەلایکە و وتی: شوکر بکەن، شوکر بکەن. هەموو خەڵکەکە دەستیان کرد بە شوکرکردن لە پاشا وتیان مامۆستا ئەم شوکرە بۆ چی بوو؟ وتی: «بۆ ئەوە بوو کە خوا ڕەحمێکی گەورەی پێ کردووین بە مەلایکە، ئەگەر مەلایکەکان پیساییان هەبووایە، لەو سەرەوە ئێمەیان ئەکرد بە ژێر پیساییەوە و جلەکانمانیان هەموو لە نوێژ ئەبرد».